سەرۆك ترەمپ فەرمانێکی کارگێڕیی دەرکرد کە گۆڕانکاریی بەرچاوی دروستکرد لە پرۆگرامی داڵدەدانی ئاوارەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

سەرۆك ترەمپ فەرمانێکی کارگێڕیی دەرکرد کە گۆڕانکاریی بەرچاوی دروستکرد لە پرۆگرامی داڵدەدانی ئاوارەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. فەرمانی کارگێڕیی فەرمانێكە کە لەلایەن سەرۆکەوە دەردەکرێت و لە ئەمریکا وەك یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. لەبەرئەوەی داڵدەدانی ئاوارەکان لە ئەمریکا لەلایەن سەرۆکەوە کۆنترۆڵدەکرێت، دەتوانێت گۆڕانکاریی لە پرۆگرامی داڵدەداندا بکات. بەڵام، فەرمانی کارگێڕیی ناتوانێت پێشێلی دەستوور یان ئەو یاسایانە بکات کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دەردەکرێت.

فەرمانی کارگێڕیی چ مانایەکی بۆ ئاوارەکان هەیە؟

١) فەرمانەکە داڵدەدانی ئاوارەکان بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ هەڵدەپەسێرێت. ئەمەش مانای وایە تا ١٢٠ رۆژی دیکە هیچ ئاوارەیەك رێگەی پێنادرێت لە ئەمریکا جێگیربێت. ئەمە رەنگە پرۆسەی کارڕاییکردنی ئاوارەکانیش تا ١٢٠ رۆژی دیکە بوەستێنێت.

٢) ئەم فەرمانە [هاتنی] گشت ئاوارەکان لە سوریاوە بۆ ئەمریکا رادەگرێت. ئەمەش مانای وایە هیچ ئاوارەیەك لە سوریاوە رێگەی پێنادرێت بچێتە ناو ئەمریکاوە تا ئەوکاتەی گۆڕانکاریی لە فەرمانە کارگێڕییەکەدا دەکرێت. هیچ وادەیەك بۆ ئەمە دیارینەکراوە.

٣) ئەم فەرمانە رێگریی لە خەڵکی هەندێك وڵاتیش دەکات لەوەی تا ٣٠ رۆژی دیکە بچنە ئەمریکا. ئەم وڵاتانەش ئەمانەن: ئێران، عێراق، سودان، سوریا، لیبیا، سۆماڵ، یەمەن. دوای ٣٠ رۆژ، دەکرێت ئەم قەدەغەیە هەڵبگیرێت. گەر خەڵکی یەکێك لەم وڵاتانەیت، پێوستە لەمکاتەدا گەشت نەکەیت، تەنانەت گەر گرین کارتیشت هەبێت. گەر ئەندامێكی خێزان یان هاوڕێیەکت کە لەئێستادا لە دەرەوەیە و پلانی گەڕانەوەی داناوە، پێویستە پارێزەرێکیان هەبێت و کاتێك لە فڕۆکەخانە دەگەن، بیانبینێت. تکایە پەیوەندی بکە بە:
info@refugeerights.org

٤) ئەم فەرمانە کۆی ژمارەی ئەو ئاوارانە کەمدەکاتەوە کە دەتوانن لە ٢٠١٧دا بێن بۆ ئەمریکا، بەڵام هێشتا رێگە بە ٢٥،٠٠٠ کەسی دیکە دەدات. ئێمە نازانین چ ئاوارەیەك رێگەی پێدەدرێت بچێتە ئەمریکاوە بۆ نیشتەجێبوون یاخود کەی رێگەی رێگەی پێدەدرێ
ئەم فەرمانە کارگێڕییە چ کاریگەرییەکی بۆ من دەبێت؟
١) گەر لە ئێستادا ئاوارەیت لە ئەمریکا، ئەم فەرمانە هیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر پێگەی یاسایی تۆ نیە. هێشتا هەمان پێگەی یاساییت هەیە. هێشتا دەتوانیت گرین کارت پڕبکەیتەوە دوای ساڵێك لە نیشتەجێبوون.

٢) گەر چاوەڕوانی ئەندامێکی خێزانیی تا لە ئەمریکا نیشتەجێبکرێتەوە یاخود پەیوەندیت پێوەبکات لەڕێگەی پێکگەیشتنەوەی خێزانییەوە، ئەگەری زۆرە لە ئێستادا زیاتریان پێبچێت تا بێن بۆ ئەمریکا. گەر ئەندامی خێزانەکەت خەڵکی یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لێیان قەدەغەکردووە بچنە ئەمریکاوە، تا ئەم فەرمانە کارگێڕییە دەگۆڕێت رێگەی پێنادرێت بێتە ئەمریکاوە.

ئەی ئەگەر پێویستت بە هاوکاریی یاسایی بوو؟

گەر پێویستت بە هاریکاریی یاسایی دەستبەجێ هەیە دەربارەی ئەم فەرمانە، یان ئەندامێکی خێزانەکەت وابڕیارە بێن بۆ ئەمریکا، دەتوانی پەیوەندیی بە پرۆژەی نێودەوڵەتی هاریکاریی ئاوارەکانەوە بکەیت. ئەم رێکخراوە دەتوانێت راوێژ و زانیارییت پێشکەشبکات، بەڵام دەسەڵاتی ئەوەی نیە هیچ کەسێك بهێنێتە ئەمریکاوە کە بە فەرمانە کارگێڕییەکە قەدەغەکراون.
info@refugeerights.org

دەتوانیت چی بکەیت؟
وەك ئاوارەیەک، رووبەڕووی زۆر دۆخی سەخت بوویتەتەوە. بەڵام دەزانین کە بەهێزییت. لە ئێستادا، سێ شت هەیە دەتوانیت بیانکەیت:

١) بیرتبێت، تۆ بەشێکی گرنگی لە ئەمریکا. دەزانین بەشدارییەکی بەهادارت دەبێت بۆ وڵاتەکەمان. زۆرینەی ئەمریکییەکانیش پێشوازیی لە ئاوارەکان دەکەن.

٢) گەر هەست بە سەلامەتیی ئەکەیت، چیرۆکەکەت بگێڕەوە. بۆ ئەمریکییەکانی دیکە گرنگە لە ئێستادا لە ئاوارەکان تێبگەن و گوێیان لە چیرۆکەکانیان بێت.

٣) یارمەتی خەڵکانی وەك خۆت بدە. ئەم سەرچاوەیە لە سەنتەری ئۆنلاینی ئاوارەکان دابەشبکە:

Home

٤) گەر هاوڵاتی ئەمریکا نیت و ماوەیەکە لە ئەمریکایت، ئێستا کاتی ئەوەیە ببیتە هاوڵاتییەکی ئەمریکایی. دەتوانیت کۆرسی ئامادەکاریی هاوڵاتیبوونی سەنتەری ئۆنلاینی ئاوارەکان لەسەر ئینتەرنێت وەربگریت تا یارمەتیت بدات بۆ ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هاوڵاتیبوون:
http://classroom.therefugeecenter.org/programs/citizenship-preparation

چی دەبێت گەر قوربانی جیاکاریی بیت یاخود ئامانجی تاوانکاریی رقئامێز بیت؟

گەر قوربانیی تاوان بیت، پێویستە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەیت: ٩١١
گەر پێتوایە تۆ، یان کەسێك کە دەیناسیت جیاکاریی بەرامبەر کراوە لەبەر ئاینی، یان ئەندامێتی لە گروپێکدا، پێویستە لێرەدا باسی بکەیت:
https://www.splcenter.org/reporthate

ئەی ئەگەر پرسیاری دیکەت هەبێت؟

گەر پرسیاری دیکەت هەیە، تکایە ئیمەیل بنێرە بۆ رێکخراوی سەنتەری ئاوارەکان.
info@therefugeecenter.org

کێ بەرگریی لە ئاوارەکان دەکات؟

لە ئەمریکا، گروپێکی نیشتیمانیی هەیە بەناوی ئەنجومەنی ئاوارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە کاردەکات لەگەڵ ئیدارە [ی حکومەت]دا بۆ دڵنیابوون لەوەی نەریتی جێی شانازیی داڵدەدانی ئاوارەکان لە هەموو جیهانەوە بەردەوامە. زۆر رێکخراو بەشێکن لەم گروپە، لەنێویاندا هەموو ئاژانسە نیشتیمانییەکانی داڵدەدان. ئەم رێکخراوانە، لەگەڵ زۆرینەی ئەمریکاییەکاندا، هەموویان پشتگیریی لە ئاوارەکان دەکەن.